Zana Natık Kerem
28 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2023
ھەولێر – AA
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی، حوسێن ئیبراھیم تەھا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ دووشەممە، حوسێن ئیبراھیم تەھا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە بەغدا.
پێشتریش ئەحمەد سەحاف ڕایگەیاندبوو کە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی، حوسێن ئیبراھیم تەھا لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرکۆمار، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەیش کردبوو کە حوسێن ئیبراھیم تەھا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوە ، فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە و لە میانیدا پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی تاوتوێ دەکەن.