Abdullah Abdulmanaf Shukur
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر- AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەگەڵ وەزیری وزەی ئێران، رەزا ئەردهکانیان، تاوتوێی بابه‌تی گازی سرووشتیی و پرسی گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسایان کرد.
بەپێی راگه‌یه‌نراوێك كه لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، مستەفا کازمی پێشوازیی لە رەزا ئەردهکانیان و شاندی یاوەری کردووە.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەرەنگاربوونەوەی گرووپە چەکدارەکان کراوە.
به‌پێی راگهیهنراوهكه وەزیری وزەی ئێران پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی لە ھەنگاوەکانی کازمی له‌باره‌ی پرسی چەکە بێ مۆڵەتەکان و گرووپە لە یاسا دەرچووەکان ده‌ربڕیوه.
هاوكات رەزا ئەردهکانیان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، کە بەھۆی کێشەی تەکنیکییەوە گازی سرووشتیی ئێران بۆ عێراق راگیراوە و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ره‌وانه‌كردنی گاز بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری وزەی ئێران، رەزا ئەردهکانیان گەیشتبووە بەغدا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق، ماجد مەھدی حەنتوش کۆببوویەوە.