Abdullah Abdulmanaf Shukur
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی لە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جنین پلاسخارت کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگهیهنراوێكی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە لەمیانی دیدارەکەی بەرھەم ساڵح و جنین پلاسخارت، کۆی پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و گۆرانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەسەر کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی بەھێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و زامنکردنی ئاسایشی گشتیی و رێگرییکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانە تیرۆریستییەکان کراوەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا پرسی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی داھاتوو تاوتوێكراوه و جەختکراوهتهوه لە گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان دوور لە گوشار و بەکارھێنانی چەک، ھەروەھا دابینکردنی پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکان، بەجۆرێک زامنی پاک و بێگەردیی ھەڵبژاردنەکە بکات و رێگرییش بکات لە ئەنجامدانی ساختەکاری و یاریکردن بە خواستی دەنگدەران.
ئاماژه بهوهشكراوه، باس لە پابەندبوونی عێراق بە رەتکردنەوەی ململانێکان و خۆبەدوورگرتن لەوەی ببێت بە گۆرەپانێک بۆ ململانێکان کراوەتەوە.