Zana Natık Kerem
28 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی تیرۆریستی بۆ بە ئامانجکردنی دادوەروانی دادگای لێکۆڵینەوە لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق پشت بەستن بە راگەیەنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە پۆلیسی فیدراڵی، تیرۆریستێک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکرابوو لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دانی بەوەداناوە کە سەربە داعشەوە و ئاشکراشیکردووە کە نیازی ھەبووە بە ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، دادوەروانی دادگای لێکۆڵینەوە لە پارێزگای کەرکووک بکوژێت و ھاتووە:
"دانپێدانانەکانی دەستگیرکراوەکە، لەلایەن دادوەرەوە پەسەندکراوە و رێوشوێنی یاساییش لە بەرامبەری گیراوەتەبەر".