Zana Natık Kerem
27 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی AstraZeneca لە چوارچیوەی بەرنامەی (COVAX) لە بەریتانیاوە بۆ عێراق کە ٣٣٦ ھەزار دۆز بوو، قۆناغی یەکەم لە پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسینەکە لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە ٨١ ناوچەی بەغدای پایتەخت دەستیپێکرد.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی وەزیری تەندورستیی و ژینگە، حەسەن تەمیمی و بەسەرۆکایەتی و بەدواداچوونی مەیدانی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی رەسافە بەشی رۆژھەڵاتی بەغدا، عەبدولغەنی ساعدی قۆناغی یەکەم لە پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسینی AstraZeneca-ی بەریتانی لە ٣٥ ناوچەی رەسافە لەلایەن ھاووڵاتییانەوە، دەستی پێکراوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە ھەروەھا فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ، قۆناغی یەکەمی پرۆسەکەی لە ٤٦ ناوچەی کەرخ دەستپێکردووە.
دوو رۆژ لەمەوبەر یەکەم کاروانی ڤاکسینی AstraZeneca لە چوارچیوەی بەرنامەی (COVAX) لە بەریتانیاوە گەیشتبووە عێراق.