Abdullah Abdulmanaf Shukur
27 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە پاشەکشە لە پرۆژەی بونیاتنانی دەوڵەت ناکەن و ھەڵبژاردنیش لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە " پاشەکشە لە پرۆژەی بونیاتنانی دەوڵەت ناکەن و ھەڵبژاردنیش لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت".
کازمی لە تویتەکەیدا دەڵێت: " بەردەوامین لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت سەرباری دەنگە نەشازەکان و قەیرانە دروستکراوەکان. ئەم کەشە نەرێنییە کە دەویسترێت پەل بھاوێت ئامانجی کوشتنی خەونی عێراقییەکانە بۆ سبەیەکی باشتر. ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت پشتیوان بەخودا، ھیچ پاشەکشەیەکیش لە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت نییە".