03 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2020
بەغدا ــ AA
سەرۆكوماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی كرد لە وەزیری وزەی ئێران، رەزا ئەردەكانی و شاندی یاوەری و كۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە كۆبوونەوەكەدا، بەرهەم ئەحمەد ساڵح جەختی كردووەتەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بە ئامانجی فراوانتركردنی ئاسۆی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە تایبەتیش لە كەرتەكانی كارەبا و ئاو بۆ ئەوەی پێشكەوتن و خۆشگوەزەرانی بۆ گەلانی عێراق و ئێران بەدی بێت.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح بە گرنگی زانیوە كە هەوڵەكان چرتڕ بكرێنەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی ئەو رەوشە گرژ و ئاڵۆزەی كە ئێستا ناوچەكە رووبەڕووی بووەتەوە بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلانی ناوچەكە بەدی بێت.
لای خۆیەوە وەزیری وزەی ئێران، رەزا ئەردەكانی رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەییە درێژە بە هاوكاریی و پاڵپشتیكردنی عێراق بدات لە سەرجەم بوارەكاندا و ئاماژەی بەوەیش دا كە خواستیان هەیە كاری وەبەرهێنان لە بواری وزەدا لە عێراق بكەن.
لە كۆبوونەوەكەدا، هەروەها چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران لە سەرجەم ئاستەكاندا تاوتوێ كرا.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ەزیری وزەی ئێران، رەزا ئەردەكانی بە یاوەڕی شاندێك گەیشتە، بەغدا.