Sarmand Hameed
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، بەخێرهاتنەوەی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشمانیی کوردستان، مەلا بەختیار کرد و لە تەندروستی پرسی.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسرور بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی مەلا بەختیار و باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی دەربڕی و هیوای لەش ساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
لە بەرامبەردا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشمانیی کوردستان، مەلا بەختیار سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کرد بۆ پەیوەندی و هەواڵپرسینی.
ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشمانیی کوردستان، مەلا بەختیار دوای نزیکەی سێ هەفتە لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی لە دەرەوەی وڵات بەهۆی ژەهرخوارن کردنی، ئێوارەی رۆژی شەممە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.