Muhammed Ali Kamal
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
سلێمانی - AA
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی نیگهرانیی خۆی له سووتانی دارستانی گۆیژه دهربڕی.
له پهیامێكدا كه له ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك له ژێر ناونیشانی "مهخابن گۆیژەی سەوز، رەش پۆشکرا" بڵاویكردووهتهوه، بێگەرد تاڵەبانی ئهوهی وهبیرهێناوهتهوه كه، زۆر بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێکی دارستانی گۆیژە سووتاوه و رایگهیاندووه:
"دارستانی گۆیژە سێ هەزار دۆنمە و دارستانێکی گرنگی شاری سلێمانییە، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی باخداریی و دارستان و پاوان، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی و فەرمانبەرانمان بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ بەدواداچوون لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دابوون".
راشیگهیاندووه: "چەندین جار رێکاری پێویستمان باسکردووە و داوامانکردبوو هەوڵی جددیی بدرێت بۆ پاراستنی، بەڵام بەداخەوە بەم دۆخە گەیشت".
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، باسی لهوهشكردووه، رەنجی چەندین ساڵی فەرمانبەرانیان بە چەند کاتژمێرێک و لە کەمتەرخەمی کەسانێک کە هەست بەبەرپرسیارەتی ناکەن بەم دۆخەی گەیاندووه و ئاماژهی بهوهكردووه كه "سووتانی ئەو دارستانە زۆر نیگەرانی کردووه".