Zana Natık Kerem
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند کە مافی کرێکاران، بە ئەنجامدانی چاکسازیی و بەدیھێنانی گەشەپێدان، دەستەبەر دەبێت.
بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕێکی تویتەر، پەیامێکی بە بۆنەی رۆژی جیھانیی کرێکارانەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی:
"لە رۆژی جیھانیی کرێکاراندا، بە شکۆوە یادی خەباتکەرانی بنیاتنەری نیشتمان، دەکەینەوە".
راشیگەیاندووە مافی کرێکاران، بە ئەنجامدانی چاکسازیی و بەدیھێنانی گەشەپێدان و رەخساندنی دەرفەتی کار دەستەبەر دەبێت ئەوەیش لە رێگای پەرەپێدانی زیاتر بە کەرتەکانی پیشەسازیی، کشتوکاڵی، گەشتوگوزاری و خزمەتگوزارییەکان، چونکەبەتەواویەتی نابێت تەنها پشت بە نەوت ببەسترێت و نووسیویەتی:
"مافی عێراقییەکان خۆی لە دەستەبەرکردنی ژیانی باش و خۆشگوزەرانیدا، دەبێنتەوە".