Zana Natık Kerem
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەبۆنەی یەکی ئایار، رۆژی جیھانیی کرێکاران، توێتێکی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە.
مستەفا کازمی نووسیوویەتی: "جەژنی جیھانیی کرێکاران بۆ ئێمەی عێراقی، بۆنەکەیە بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی کارکردن لە پێناو عێراق و بەرزڕاگرتنی بەھای کارکردن بە ئامانحی بنیاتنانی شارستانیەت و گەیشتن بەپێشکەوتن کە خواستی ھەمووانە".
راشیگەیاندووە: "ھەموو ساڵێک کرێکارانی عێراق لەخۆشیدابن و، تەنھا دەستی کار دەتوانێت، سبەیەکی باشتر بنیات بنێت".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ھەروەھا نووسیوویەتی: "کارکردن لە پێناو نیشتماندا، دەبێتە مایەی بنیاتنانی داھاتوویەکی باشتر".