Zana Natık Kerem
29 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێک بۆسەر خاڵێکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، دوو پۆلیس کوژران و شەشی دیکەیش برینداربوون.
لەمبارەیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین، نەقیب سەمیر شەھابی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە دەرنگانی شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکدار ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی ئەمنی لە قەزای زلوعییە باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین.
نەقیب سەمیر شەھابی ئاماژەی بەوەیش دا کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو پۆلیس کوژراون و شەشی دیکەیش برینداربوون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیایەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام سەمیر شەھابی رایگەیاند کە گومان دەکرێت چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ھێرشەکەیان ئەنجام دابێت.