Yunus Kaymaz
30 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە یاری کۆتایی یەکەم پاڵەوانێتی گراند سڵام-ی ئەم وەرزە پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی ئوسترالیا بۆ تاکە کەسیی پیاوان، رافائيل نادال-ی ئیسپانی توانی بە ئەنجامی ٣-٢ لە دانیل مێدڤیدێڤ- رووسی بباتەوە و ببێت بە پاڵەوان.
لە رووبەرووبوونەوەی کۆتاییدا کە لە رۆد لاڤەر ئارێنا بەڕێوچوو، ھەریەک لە مێدڤیدێڤ، کە بۆ دووەم جارە لەسەر یەک دەگاتە یاریی کۆتایی و پاڵەوانی دوا پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکایە و لە پلەی دووەمی رێزبەندی یاریزانە پیشەگەرییەکانی تێنسی پیاواندایە، رووبەرووی نادال-ی خاوەن پلەی شەشەمی ریزبەندی یاریزانەکان کە دەیەوێت ٢١مین پاڵەوانێتی گراند سڵام بباتەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات، بوویەوە.
لە یارییەکی پڕ کێشمەکێشدا، نادال توانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بەشێوەی (٢-٦)، (٦-٧)، (٦-٤)، (٦-٤) و (٧-٥) لە مێدڤیدێڤ بباتەوە و بۆ ٢١مین جار ببێت بە پاڵەوانی گراند سڵام.
رافائيل نادال-ی تەمەن ٣٥ ساڵان، جگە لە بوون بە پاڵەوان خەڵاتێکی ماددیی بەبڕی دوو ملیۆن و ٨٧٥ ھەزار دۆلاری ئوسترالیشی بردەوە.
نادال، کە لەگەڵ رۆجێر فیدرێر و نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە ژیانی وەرزشیاندا خاوەنی ٢٠ پاڵەوانێتی گراند سڵام بوون و رکابەریی تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانییان دەکرد، توانی بەم بردنەوەیە ئەو ژمارەیە بۆخۆی تۆمار بکات.