کەرکوک
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکوک لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " دوێنێ شەو لەھەڵمەتێکی ھێزەکانمان لەناحیەی ڕیاز و قەزای حەویجە ٨ تیرۆریست و گومانلێکراو دەستگیر کران لەگەڵ چەندین پارچە چەک و تەقەمەنی، ھەروەھا چەندین بەڵگەنامەی گروپە تیرۆریستییەکان لەو شوێنانە کەوتنە دەستی پۆلیس".
زیاتر گووتی "کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمرۆ بۆمبێک تەقییەوە بەکاروانی ھێزی پولیسی بەرگریی شارستانی و لەئاکامدا سێ کارمەندیان برینداربوون".
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند " پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازیی کەرکوک شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژراو دوای بردنی تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادوەریی دەرکەوت ئەوە یەکێکە لە تیرۆریستەکانی گروپی ئەنسارو سوننە".
گوتیشی " ئە کەسە لەلایەن دەزگاکانی ئەمنی کەرکوکەوە داواکراو بووەو کوشتنەکەیشی پێ دەچێ لەلایەن تیرۆریستەکان خۆیانەوە بووبێ".