Ali Cura
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
مۆسكۆ - AA
له رووسیا كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گه‌یشته ملیۆنێک و ٤٨ حاڵه‌ت .
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و ٧٢٩ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، ملیۆنێک و ٤٨ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ١٢٣ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ١٧ هه‌زار و ٢٩٩ كه‌س، هه‌روه‌ها شه‌ش هه‌زار و ٣١٨ تووشبووی دیكه په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌یش تا ئێستا ٨١٥ هه‌زار و ٧٠٥ تووشبووی كۆرۆنا له رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٥دا ماوه‌ته‌وه و له‌سه‌دا ٢٥،٦ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٤١ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ١١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٢٦٣ هه‌زار و ٥٩ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ چوار هه‌زار و ٨٣٢ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠٤ هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوه، تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون ٣٦ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.
له‌و ناوچانه‌ی كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون تیایاندا كه‌مه ئه‌و رێوشوێنانه شلكرانه‌وه كه دژبه په‌تاكه گیرابوونه‌به‌ر، هاوكات بەکارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش له‌و شوێنانه كرایه ناچاریی كه داخراو و قه‌ره‌باڵغن.
سنوورداركردنی هاتووچۆ له مۆسكۆ كه له ٣٠ی ئاداری رابردوودا ده‌ستی پێكرد له نۆی حوزه‌یرانی رابردوودا، هه‌ڵگیرا.
له مانگی ئاب-یشه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌ریه‌ك له توركیا، به‌ریتانیا، سویسرا و ته‌نزانیا ده‌ستی پێکرده‌وه كه له ٢٧ی ئاداره‌وه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵپه‌سێردرابوون.