Dilara Zengin Okay
15 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2022
واشنتۆن - AA
بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای تێسلا، ئێلۆن ماسک، فرۆشتنی پشکێکی کۆمپانیاکەی بە بەهای ٣،٥٨ ملیار دۆلار، راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی بۆرسا و بەهای فرۆشی ئەمریکا(SEC) ، تا ئێستا ماسک ٢٢ ملیۆن پشکی کۆمپانیای تێسلای فرۆشتووە.
لەدوای کڕینی تویتەر بە بەهای ٤٤ ملیار دۆلار، ئەمە جاری دووەمە ئێلۆن ماسک، پشکی تێسلا بفرۆشێت، پێشتریش لە مانگی تشرینی دووەمدا پشکێکی دیکەی کۆمپانیاکەی بە بەهای ٣،٩٥ ملیار دۆلار فرۆشتبوو.
هەروەها لە مانگی نیسانیشدا بە بەهای ٨،٥ ملیار دۆلار و لە مانگی ئابدا بە بەهای ٦،٩ ملیار دۆلار، دوو پشکی دیکەی کۆمپانیای تێسلای فرۆشتبوو.