Muhammet Ali Kemal
31 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
لەساڵی ٢٠١٦، داھاتی تورکیا بریتی بووە لە ١٤٢ ملیار و ٦٠٦ ملیۆن دۆلار و بەراورد بە ساڵی پێشووتر بەڕێژەی سەدا ٠.٩ کەمیکردووە.
لە هەمان ساڵدا بەبڕی ١٩٨ ملیار و ٦٠٢ ملیۆن دۆلار ھاوردە ئەنجامدراوە و بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ بەڕێژەی سەدا ٤.٢ دابەزیوە. ھاوکات کورتھێنانی بازرگانی دەرەوە بریتی بووە لە ٥٥ ملیار و ٩٩٦ ملیۆن دۆلار و بەرێژەی سەدا ١١.٧ کەمیکردووە.
بەپێی داتاکانی دەزگای ئاماری تورکیا بەھاوکاریی وەزارەتی گومرک و بازرگانیی ئەو وڵاتە، داتا کاتییەکانی پەیوەست بە بازرگانی دەرەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکردەوە.
بەم پێیە، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥، لەساڵی ٢٠١٦ ھەناردەی تورکیا بریتی بووە لە ١٤٢ ملیار و ٦٠٦ ملیۆن دۆلار بەڕێژەی سەدا ٠.٩ کەمیکردووە و بەبڕی ١٩٨ ملیار و ٦٠٢ ملیۆن دۆلار ھاوردە ئەنجامدراوە و بەڕێژەی سەدا ٤.٢ ھاوردە دابەزیوە.
ھاوکات کورتھێنانی بازرگانی دەرەوە لە ٦٣ ملیار و ٣٩٥ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٥٥ ملیار و ٩٩٦ ملیۆن دۆلار دابەزیوە و بەرێژەی سەدا ١١.٧ کەمیکردووە.