Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به گه‌یشتنه رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و توركیا بۆ دامه‌زاندنی "ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش".
پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و توركیا له‌باره‌ی پلانی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیووه به گه‌یشتنه رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و توركیا بۆ دامه‌زاندنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، نووسیوویه‌تی: "خۆشحاڵم به‌ره‌وپێشچوونی گرنگ له نێوان ئه‌مریكا و توركیا بۆ دامه‌زراندنی میكانیزمێكی ئه‌منی به‌رده‌وام بۆ تاتوێكردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانمان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا. دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی".