Bilal Acar
28 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
لەندەن - AA
لە هەفتەی ٢٠ی رووبەڕووبوونەوەکانی پرێمیەر لیگ، یانەی مانچستەر یونایتد رووبەڕووی یانەی شەفیڵد یونایتد بووەوە.
لە خولەکی ٢٣ی یارییەکەدا، یاریزان کین برایان گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی شەفیڵد یونایتد تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
دواتر لە خولەکی ٦٤دا، یاریزان هاری مەگوایەر گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی مانچستەر تۆمار کرد.
لە خولەکی ٧٤دا، یاریزان ئۆلیڤەر بەرک گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شەفیڵد یونایتد تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامە یانەی مانچستەر یونایتد دوای ١٣ رووبەڕووبوونەوە لە پرێمیەر لیگدا، دووچاری یەکەم شکست بوو و بە ٤٠ خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمیەر لیگ مایەوە.
لە بەرامبەردا یانەی شەفیڵد یونایتد کە لە ریزبەندی کۆتایی پرێمیەر لیگ-دایە دووەم سەرکەوتنی خۆی تۆمار کرد و ژمارەی خاڵەکانی بۆ هەشت خاڵ بەرز کردەوە، بەڵام هێشتا هەر لە ریزبەندی کۆتاییدایە.
لە رووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەی پرێمیەر لیگ-دا، یانەی ئێڤەرتۆن رووبەڕووی یانەی لێستەر ستی بووەوە.
لە خولەکی ٣٠ی یارییەکەدا، یاریزان جێمس رۆدریگێز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئێڤەرتۆن تۆمار کرد.
لە خولەکی ٦٧دا، یاریزان یۆری تیەڵمەنس گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی لێستەر ستی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش کۆی خاڵەکانی یانەی ئێڤەرتۆن گەیشتە ٣٣ خاڵ، هەروەها کۆی خاڵەکانی یانەی لێستەر ستی گەیشتە ٣٩ خاڵ.