نیویۆرك
موسڵمانانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە یەكەم شەوی مانگی رەمەزاندا یەكەم نوێژی تەراویحیان ئەدا كرد.
ژمارەی موسڵمانان لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، نیویۆرك و نیو جێرسی لە چاو شار و ویلایەتەكانی دیكەی ئەمریكا زۆرترە ھاوكات چەندین مزگەوت لە لایەن هاووڵاتییانی توركی دانیشتووی ئەو وڵاتەوە دروست كراون.
لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان موسڵمانانی ئەو وڵاتە نوێژی تەراویحیان ئەدا كرد. لە مزگەوتەكاندا موسڵمانانی چەندین نەتەوە بەیەكە و شان بەشانی یەكتری نوێژ دەكەن.
مزگەوتی ئەبو ئەیوب ئەنساری لە ناوچەی برۆكلین لە شاری نیویۆرك لە یەكەم شەوی مانگی رەمەزاندا پێشوازی لە موسڵمانان كرد.
پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتەكە ئیلیاز گۆنەن پێش نوێژی تەراویحی وتارێكی ئاینی پێشكەش كرد وباسی گرنگیەكانی مانگی رەمەزان و فەزیلەتی رۆژوو گرتن كرد.
گۆنەن بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دەرگای مزگەوتی ئەبو ئەیوب ئەنساری لە مانگی رەمەزاندا تا بەرەبەیانان بۆ موسڵمانان وڵا دەبێت. ئاماژەی بەوەش كرد مانگی رەمەزان دەبێتە رێگەخۆشكەر بۆ كۆكردنەوەی ئەو موسڵمانانی كە لە دەرەوەی وڵات دا دەژین".