Ömer Koparan,Ethem Emre Özcan
10 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2021
باب - AA
لە ئاکامی ھێرشێکدا بە مووشەکی بالیستی بۆ سەر ناوچەی تەرھین لە شارۆچکەی باب باکووری سووریا، دوو سڤیل کوژران و شەشی دیکە بریندابروون.
سه‌ر له ئێوارە لانیکەم شەش مووشەکی بالیستی ئاڕاسته‌ی ناوچەی تەھرین لە باکووری رۆژئاوای شارۆچکەی باب كران.
بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی ھێرشەکە دوو کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و شەش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ھێشتا دیارنییە كێ هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه. به‌ڵام بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گوازراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ژمارەیەکی زۆر له تیمه‌كانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێی رووداوەکە کراون و مەترسی هه‌ڵكشانی ژمارەی کوژراو وبریندارهكان لە ئارادایە.