Murat Özgür Güvendik
20 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
باڵیۆزی سوید له ئه‌نقه‌ره، ستافان هێرسترۆم بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگكرا و به‌توندی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی سوید له‌گه‌ڵ سه‌رده‌سته‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی سه‌ركۆنه كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون به‌توندیی سه‌ركۆنه‌كردنی دیداری وه‌زیری به‌رگریی سوید، پیته‌ر ههڵتكڤیست له‌رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه دوای كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، ئان لیندێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی، به باڵیۆزی سوید ستافان هێرسترۆم گه‌یه‌ندراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ستافان هێرسترۆم، نیگه‌رانییه‌كان له هه‌ڵكشانی كۆبوونه‌وه ئاشكراكان له‌گه‌ڵ "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات" و "ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات"ی جووداییخواز كه له ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌دان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا گوزارشتیان لێكراوه و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سوید كردوونی به موخاته‌ب، ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاشه‌وه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناسێنراوه.
هه‌روه‌ها به هێرسترۆم راگه‌یه‌ندراوه، كه ئه‌م سیاسته مه‌ترسیداره‌ی سوید ته‌نها به‌وه‌وه نامێنێته‌وه كه پشتیوانیكردن بێت له‌وانه‌ی كه یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ئاسایشی توركیا ده‌كه‌نه ئامانج، به‌ڵكو پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و زیانی جددیی به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان توركیا-سوید ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بانگهێشتی كاربه‌ده‌ستانی سوید كرا بۆ پشتیوانی نه‌كردن له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و هه‌وڵدان له‌پێناو سه‌قامگیریی هه‌میشه‌یی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا. هه‌روه‌ها په‌یامی ئه‌وه‌ش درایه باڵیۆزی سوید كه توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌وانه‌ی كه پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن، به مكووڕییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.