Ekip
24 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2024
مۆسکۆ - AA
شەوی ڕابردوو سوپای ئۆکراینا هێرشێکی چڕی مووشەکی کردە سەر ناوچەی کریمیا کە لە لایەن ڕووسیاوە داگیر و بە شێوەیەکی نایاسایی خستوویەتە سەر خاکی خۆی.
بەناو پارێزگاری سیڤاستۆپۆل میخائیل رازڤۆجایەڤ لە هەژماری کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ٢٢:٤٤ خوولەک بە کاتی ناوخۆیی مۆسکۆ، هەموو سیستەمەکانی بەرگریی کەوتوونە خۆ بۆ لەناوبردنی هێرشێکی چڕی مووشەکی کە لە لایەن ئۆکرایناوە کراوەتە سەریان.
ڕاشگەیاند، زیاتر لە ١٠ مووشەک لە ئاسماندا تێکشکێندراوە و بەهۆی هێرشەکەوە منداڵێک و ژنێک زامدار بوون.
هاوکات هێزی ئاسمانیش ئۆکراینا بڵاوی کردەوە کە ڕووسیا لە دەریای ڕەش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری شاهد، هێرشی کردووەتە سەر هەر دوو بەندەری ئۆدێسا و میکۆلایۆڤ.