ABDULSALAM FAYEZ
11 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2025
غەززە ــ AA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٢٣٨ ڕۆژنامەنووس.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە خێوەتێک لە شاری غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، شەش ڕۆژنامەنووس کوژراون.
باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٢٣٨ ڕۆژنامەنووس.