Ahmet Karaahmet
19 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2025
دیمەشق - AA
حاخامی جوو، یوسف حەمرا کە لە ساڵی ١٩٩٢دا بە زۆرەملێ لە سووریا وەدەرنرا، دوای ٣٣ ساڵ گەڕایەوە بۆ دیمەشق.
ئەو جووانەی لە ساڵی ١٩٩٢دا لە سووریا بە زۆرەملێ کۆچیان پێکرا، پاش ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ ولاتەکە.
حاخامی سووری، یوسف حەمرا و جووەکانی یاوەری سەردانی کڵێساکانی فرانک و ڕاقی-یان کرد لە ناوچە مێژووییەکانی دیمەشق و، قوتابخانەی جووی ئیبن مەیمون و سیناگۆکی جۆبار کە لە کاتی جەنگی ناوخۆدا زیانی زۆری بەرکەوت.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، حاخام یوسف حەمرا کە یەکەکە لە سەرکردە دێرینەکانی کۆمەڵەی جوو لە سووریا، باسی لەوە کرد پاش ٣٣ ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەکەی لە دیمەشق.
حەمرا کە سەردانی گەڕەک و سینۆگۆکەکانی کرد، رایگەیاند: "ئەو خانووەم نەناسیەوە کە بە دەستی خۆم دروستم کرد، بەڵام ئەوەی لە بنەڕەتدا گۆڕاوە وڵاتە".

گوتیشی: "خەڵکی سووریا هێشتا خاوەنی ئەو گەرموگوڕیەن. لە ساڵی ١٩٩٢دا لەگەڵ خانەوادەکەم سووریامان جێهێشت. ماوەی ساڵ و نیوێکە هەوڵی زۆر دەدەم بۆ گەڕانەوە بۆ دیمەشق، بەڵام ڕژێمی ڕووخاوی سووریا ڕێگەی نەدەدا".
حەمرا بانگەوازی ئاڕاستەی جووەکانی ڕۆژئاوا کرد و، ڕایگەیاند: "وەرن بۆ سووریا و بە چاوی خۆتان بیبینن. ڕەنگە بۆچوونتان بگۆڕێت و بتانەوێت بگەڕێنەوە".