Islam Doğru,Muhammed Kılıç
19 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2025
نیویۆرک ــ AA
وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ یی ڕایگەیاند کە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا، نیشتمانیی گەلی فەڵەستینن.
ڤانگ یی لە میانی کۆبوونەوەیەکی باڵادا کە لەلایەن چین، سەرۆکی ئەم خولەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە "جێبەجێکردنی فرە لایەنی و چاکسازی و باشترکردنی حوکمڕانی جیھانی" ئەنجامدرا، گوتی: "دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گڕژ ئاڵۆزە".
ڕاشیگەیاند کە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا نیشتمانیی گەلی فەڵەستینن و گوتی: "نابێت غەززە و کەناری ڕۆژئاوا وەک "کارتی سازشکردن" لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، بەکار بھێنرێن".
باسی لەوەش کرد کە پێویستە بڕیاری چارەسەریی دوو دەوڵەتیی لەبارەی دۆزی فەڵەستینییەوە، جێبەجێ بکرێت.