Hamdi Yıldız
09 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2023
غەززە – AA
لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل (Shabak) بۆسەر کەرتی غەززە، ١٢ کەس کوژران لەنێویاندا ژمارەیەک ژن و منداڵ و ٢٠ کەسی دیکەیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاند لە ئاکامی دوا هێرش، ١٢ فەڵەستینی شەهیدبوون و ٢٠ کەسی دیکەیش بەشێوەی جۆراوجۆر برینداربوون.
لیواکانی قودس کە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییە لە راگەیەندراوێکدا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە سێ سەرکردەی بزووتنەوەکە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانیاندا لە هێرشەکاندا کوژراون، نووسیوویەتی: "نیگەرانین لەوەی لە ئاکامی هێرشەکەدا، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی سەربازیی جیهانی ئیسلامی، جیهاد غەننام کە سەرکردەیە لە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و فەرماندەی بەشی باکوور لە جیهادی ئیسلامی، خەلیل بەهتینی و سەرکردە لە کاروباری سەربازیی کەناری رۆژئاوا، تارق عیزەددین لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانیاندا کوژراون".
گوتەبێژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، تارق سیلمی رایگەیاند: "تا کۆتایی بە داگیرکاریی دەهێندرێت و داگیرکەران دەردەکرێن بەردەوام دەبین لە تێکۆشان، تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە".
لای خۆیەوە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنییە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: "ئیسرائیل باجی ئەوە دەدات. ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لەم جۆرە نەک نابێتە هێنانەدی ئاسایش بۆیان، بەڵکو مکوڕترمان دەکات لە خەبات و تێکۆشان".
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەت لە کەرتی غەززە دوای ئەم پێشهاتانە رایگەیاندووە کە تاکوو راگەیەندراوی دووەم لەمبارەیەوە لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت بە پشوو.