Huzeyfe Tarık Yaman
19 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی نۆ تیرۆریستیی پەکەکەى لە ناوچەکانی گارا و خواکورک لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "سوپای قارەمانی تورکیامان ناهێڵێت تیرۆریستان هەناسە بدەن. لە ناوچەکانی گارا و خواکورک لە باکووری عێراق نۆ تیرۆریستیی پەکەکەی لەچالاکی خست. بەشێوەیەکی کاریگەر بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆر".