Ata Ufuk Şeker
09 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2023
برۆکسل - AA
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز باسی لەوە کرد، ١١مین پاکێجی سزاکانی سەر رووسیا کە یەکێتیی ئەورووپا کاری لەسەر دەکات، دوایین پاکێج نییە و پاکێجی دیکەی سزا ئامادە دەکەن.
ئۆلاف شۆلتز بەبۆنەی رۆژی ئەورووپا، پێش گوتارەکەی لە دانیشتنی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی ئەورووپادا، بۆ رۆژنامەنووسان دوا.
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز باسی لەوە کرد کە هەڵسەنگاندنیان بۆ زیاتر فراوانکردنی سزاکانی سەر رووسیا کردووە و ١١مین پاکێجی سزاکەش بەردەوام دەبێت.
شۆلتز باسی لەوە کرد کە پێویستە سزاکان درێژەیان هەبێت و کاریش لەسەر ئەوە دەکەن و گوتی: ''پاکێجی داهاتوو سزا (١١مین پاکێج) دوایین پاکێجی سزاکان نابێت''.
دوێنێ کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بڵاوی کردەوە کە داواکاری ١١مین پاکێجی سزای سەر رووسیای رەوانەی وڵاتانی ئەندام کردووە و پاکێجە نوێیەکە سەرنج دەخاتە سەر جێبەجێکردنی سزاکان و کاریگەری و رێگریکردن لە پێشێلکردنی سزاکان.
لەم قۆناغەدا چاوەڕوان دەکرێت رۆژی چوارشەممە، وڵاتانی ئەندام لە لیژنەی نوێنەرانی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، پاکێجە نوێیەکەی سزاکە تاوتوێ بکەن.