Ali Cura
25 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
مۆسكۆ- AA
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسکۆڤ ئاشكرایكرد له ئەگەری نه‌كشانه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه له باكووری سووریا دیارییكراوه، ئه‌وا پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا ناچێته نێوانیانه‌وه و به‌وشێوه‌یه‌ش به ته‌نها له‌گه‌ڵ سوپای توركیادا ده‌مێننه‌وه.
دیمیتری پێسکۆڤ سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی توركیا و رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
پێسکۆڤ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاری به‌رجه‌سته له‌باره‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی كه روونه ئه‌وه‌یه له شه‌وێكدا دۆخه‌كه نایاب نابێت. له ئێستادا هێزه‌كانمان و ئۆتۆمبێله‌كانمان له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی سنووری سووری و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا له‌و ناوچانه‌ی كه باسكراون، جێگیر ده‌كرێن".
ناوبرا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیا و رووسیا له رووی مه‌یدانییه‌وه به وریاییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و رایگه‌یاند: "به دڵنیاییه‌وه ناتوانرێت ئه‌وه له‌به‌رچاو نه‌گیرێت كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا كه ره‌نگه ژماره‌یه‌ك گرژیی بێنه ئاراوه. دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزه و ناتوانرێت له شه‌وێكدا ئاساییبوونه‌وه ده‌سته‌به‌ربكرێت. كارێكی زۆر قورسە و به وریاییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت".
گوته‌بێژی كرملین تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له قۆناغی ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و باسی له‌وه‌كرد كه لێكتێگه‌یشتنه‌كه له لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێت و له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یان داوه. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا پرۆسه‌ی كشانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت. تا بڵێی كارێكی ورد ئه‌نجامده‌درێت".
دیمیتری پێسکۆڤ پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ی كه له لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیا و رووسیادا هاتووه، نه‌كشێنه‌وه ئه‌وا ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر سوپای توركیا و گوتی: "ئه‌گه‌ر پێكهاته كورده‌كان (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) و چه‌كه‌كان له‌و ناوچه‌یه نه‌كشێنه‌وه، به شێوه‌یه‌كی سرووشتیی پاسه‌وانیی سنووری سووری و پۆلیسی سه‌ربازیی ئێمه له‌نێوان ئه‌واندا راناوه‌ستن. ئه‌و كاته به داخه‌وه پێكهاته كورده‌كان (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) و سوپای توركیا به ته‌نها ده‌مێننه‌وه".