Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
مۆسكۆ – AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه 'جه‌نگی بازرگانی' نێوان ئه‌مریكا و چین كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر ئابووری جیهان، رایگه‌یاند "به‌ڵام ئه‌وه جه‌نگی ئێمه نییه. رووسیا گرنگی ده‌دات به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربه‌خۆكانی له‌گه‌ڵ په‌كین و واشنتۆن".
دمیتری پێسكۆڤ له مۆسكۆ له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كان دوای ئەوەی کە ئه‌مریكا و چین له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییەكانیان سه‌باره‌ت به بازرگانی نێوانیان نه‌گه‌یشتن به ئەنجام، بۆ میدیاكاران دوا.
گوته‌بێژی كرملین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه 'جه‌نگی بازرگانی' نێوان ئه‌مریكا و چین كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر ئابووری جیهان و گوتی: "به‌ڵام پێویست ناكات ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری ئه‌و جه‌نگه گه‌وره بكرێت له‌سه‌ر ئابووری رووسیا. له‌وانه‌یه گه‌شه‌ی ئابووریمان به‌پێی خواستی ئێمه نه‌بێت، به‌ڵام به سه‌قامگیرییه‌كی گونجاوه‌وه بەرەو پێش دەچیت".
دمیتری پێسكۆڤ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی وڵاتهكهیشهوه سه‌باره‌ت به‌و جه‌نگه بازرگانییه گوتی: "له‌وانه‌یه ئه‌مریكا و چین بچنه ناو جه‌نگی بازرگانییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه جه‌نگی ئێمه نییه. رووسیا گرنگی ده‌دات به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربه‌خۆكانی له‌گه‌ڵ په‌كین و واشنتۆن".
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی "گوشاری زۆر"ی ئه‌مریكا گرت بۆسه‌ر ئێران و گوتی: "هه‌رگیز ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌نجامی نابێت كه بۆ ته‌نگه‌تاوكردنی ئێرانه. رێك به پێچه‌وانه‌وه به‌واتای گه‌یشتن به خاڵی بنبه‌ستی پرۆسه‌ی دانوستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دێت".