Muhammed Karim Saedgul
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پیرۆزبایی لە ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەردوو جێگرەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە تویتێکدا بە ھەرسێ زمانی عەرەبی، ئینگلیزی و کوردی لە ھەژمارە خۆی لە تویتەر، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو رۆژە رۆژێکی مێژوویە و دەرفەتێکە بۆ یەکدەنگی عێراقییەکان لەسەر رێگای چاکسازیی.
کازمی لە تویتەکەیدا دەڵێت:
" پیرۆزبایی سوێندخواردن لە ھەموو پەرلەمانتارانی بەڕێز دەکەم، ھەروەھا لە بەڕێزان محەمەد حەلبوسی و ھەردوو جێگرەکەی حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ بەدەستھێنانی متمانەی نوێنەرانی گەل، ڕۆژێکی مێژوییە و دەرفەتێکیشە بۆ یەکدەنگی و کۆکردنەوەی عێراقییەکان لەسەر رێگای چاکسازی و دەوڵەتداریی".