Rewa Mahmood Hasan
08 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2021
هەڵەبجە - AA
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامی هەیەو تا سەعات ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لەسەدا ٣٩ی دەنگدەران دەنگیان داوە.
ئەمڕۆ ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە پارێزگای هەڵەبجە وەک هەموو پارێزگاکانی تری عێراق دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد و لە شاری هەڵەبجە تەنیا یەک بنکە دەستنیشانکرابوو بۆ دەنگدانی تایبەت.
بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق لە بنکەی هەڵەبجە هەزار و ٩٦٧ دەنگدەر هەیە و تا کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ لە خوێندنگەی بورهان حاجی محەمەد، ٧٨٣ کەس کە دەکاتە لەسەدا ٣٩ ی دەنگدەرانی ناوچەکە دەنگیان دا.
لەکۆی دەنگدەرەکان کە هەتاوەکو سەعات ١٢ی نیوەڕۆ دەنگیان دابو، ٧٧٧ نێر، ٦مێ هەبوون و بڕیارە کاتژمێر شەش سندوقەکان دابخرێت.