Heman Hussein Yaseen
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
بڕیارە رۆژی سێشەممە، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی دیکە ساز بکات و بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش، چەند تەوەرێک دەخرێنە روو.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژەیاسایەک دەکرێت کە بریتین لە؛ پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژبە خێزان و ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان - عێراق)، پێشنیازەیاسای (ھەمواری یاسای سەلماندن ژمارە ١٠٧ی ساڵی ١٩٧٩ و ھەموارەکانی لە ھەرێمی کوردستان).
ئاماژە بەوەیشدراوە کە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، ھاوکات دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای بزربووەکان لە ھەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق دەدرێت.
بەپیی خاڵی سێیەمی کارنامەکەی دانیشتەکە، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (لە ھەرێمی کوردستان - عێراق) بەپێی حوکمی ماددەکانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.