شەنگال
نزیکەی نیوملیۆن کۆچبەر لە ناوچەکانی عەرەب نشین بە ھوێ هێرشهكانی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دعش روویان کردووتە ھەرێمی کردستان كه زیانێكی زۆریان بهركهوتووه و زیانه ههری گهورهكهش بهر منداڵ و ئافرتان كهوتووه.
بە پێ زانیاریەکانی پەیامنێری ئاژنسی ئانادۆڵو ٥٨ ھەزار کەس لە تەلەعفەر روویان کردۆته ناوچە کوردنشینهكان لە شەنگال کە زۆربەیان منداڵن و لە رەووشێکی زۆر نالەباردا ژیان بهسهر دهبهن، ئەو منداڵانە لە ژێر گەرمایەکی زیاتر لە ٤٥ پلهی گهرمی ژیان بەسەر دەبەن.
ئەو خێزانانە لە مزگەوت، حوسێنییە، قوتابخانە، قەبرستان و ژێر پڕدەکانی سهر رێگاکان دەژین.
لە ھەموو قەزای شەنگال رۆژانە یەک سەعات کارەبای حکومی ھەیە و ئاو زۆر کەمە.
زۆربە ئەو خێزانانە لە تەنیشت یەکترن و شوێنی دانیشتنیان زۆر تەسکە و ھەموو ئەو کەسانەی لە لە مزگەوت یا قوتابخانە کۆ بوونەتهوە، یەک توالێت بەکاردەھێنن ئەوهش لە رووی تەندروستییهوه زیانێكی زۆری به منداڵان گهیاندووه.
زۆربهی منداڵان تووشی نەخۆشی پێست (گهڕبوون) و ھەناویان بوون و ھەروەھا لە نێو کۆچبەران چەندین ئافرهتی دووگیان لە کاتی ھەڵھاتن منداڵەکانیان هاتوونهته دونیا كه ههندێكیان بهو هۆیهوه گیانیان لهدهستدا.
بە پێ ئاماری ئامر ئەیوب بەرپرسی مەزارگەی سهیده زهینهب كه زیاتر لە ٥٧٠ خێزان لەناوە ئهو مهزارگهیهن، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بە گشتی تا ئێستا ٣١ تەرمی گۆچبەران بۆگۆرستانی مەزارگە ھێنراون کە چوار لەو تەرمانە منداڵ بوون بە ھوێ گەرماوه گیانیان لەدەستداوه."
نەجیبه دایکی چووار منداڵ خەڵکی تەلەعفەرە و ئێستا لە نێو قەبرستانی حوسێنییەی زهینهب ئهلکوبرا لە شەنگال دەژی، گوتی: "لە شەنگال دکتۆر زۆرکەمە، مندالانمان دەمرن، ئێمە داوا لە ھەموو لایەک دەکەین ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن. ماوەی ٢٥ رۆژە لە شەنگالین لە دەست ھەرەشەکانی داعش ھەڵھاتووین، بەلام لێرە گەرما و نەخۆشی منداڵەکانمان دەکوژن."
حەیدەر محەممەد یەکێک لە کۆچبەرانی دیکەیە کە لە گەڵ پێنج خێزان لە خزم و کەسی خۆی لە تەلەعفەر ھەڵھاتوون لەژێر پڕدێک نزیک شەنگال دەژین، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "باردۆخی ئێمە زۆر ناخۆشە و ماوە ٢٦ رۆژە لە ژێر ئەو پردە ژیان بهسهر دهبهین، ماڵ و سەروەت و سامانی خۆمان بەجێھێشتووە و ھەڵھاتووین و لهترسی ئەوەی کە ئێمە شیعە مهزههبین، لە لایەن داعشەوە دەکوژرێین."
ھەروەھا گوتی: "ھەرچەند لە مانگی سوور و حکومەتی تورکیا یارمەتی بۆ ئێمە دەنێردرێ، بەلام ئەوه چارەسەر نییە و با حکومەتی ئێمە چارەسەرمان بۆ بدوزێتەوە تا بگەرێینەوە سەر ماڵەکانمان و مندالەکانمان لەو گەرمایە لە دەستمان نەچن."