كەركوك
دوێنێ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له یه‌كێك له خاڵی پشكنینه‌كانی شاری كه‌ركوك، به‌ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.
له‌مباره‌وه سەرچاوەیەكی بەرپرس لە دەزگا ئەمنیەكانی كەركوك بۆ ئاژانسی ئەنادۆلو گوتی: "پاش ئەوەی كەسیكی خۆكوژ بە ئۆتۆمۆبیلیكی بۆمبرێژ كرا‌و خۆی لە ناو خالی پشكنینی یەكی حوزیران تەقاندوە، لە ئاكامدا 28 كوژران و 27ی دیكه بریندار بوون، كە زۆربەیان خه‌ڵكی سڤیلن لە شارەكانی تكریت و رومادی هه لهاتبوون بۆ كەركوك."
سەرجاوەكە دووپاتیكرده‌وه بە هۆی ئەوەی ئۆتۆمۆبیلیكی تەنكەر لەنزیك شووینی تەقینەوەكە بوو كە سووتەمەنی باركردبوو گری گرت بۆیه ژماره‌ی قوربانیان زیادیكردوه.