Zafer Fatih Beyaz
18 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-١٢دا کە لە یەک کاتدا لە ٤١ پارێزگا بەڕێوەچوو، ٢٦٨ گومانلێکراو دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٤١ پارێزگادا لە یەک کاتدا ئۆپەراسیۆنی نارکۆچەلیک-١٢یان کردووەتە سەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و دەستیان گرتووە بە سەر ٨٥٦ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ٧٥٩ هەزار حەبی هۆشبەردا.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کە هەزار و ٦٣٥ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ٥٥٨ تیم بەشداریان کرد و تیایدا ٤٤ سەگی تایبەت بە دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەر بەکارهێندرا، ٢٦٨ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا، دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییە بەشدارەکانی ئۆپەراسیۆنەکە کرد و ڕایگەیاند: "ڕێگە بە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان نادەین گەنجان و داهاتوومان ژەهراوی بکەن. هەموو کات لەسەر گەردنیانین و ناتوانن لەدەستمان هەڵبێن".