Heman Hussein Yaseen
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٩ كهس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شهش ههزار و ٨٧٢ پشکنین، ٣٦٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٣٨ حاڵەت، سلێمانی ٤٥ حاڵەت، دھۆک ٢٧٧ حاڵەت و، ههڵهبجه نۆ حاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، شهش حاڵهت له پارێزگای دهۆك و یهك حاڵهتیش له ئیدارهی گهرمیان بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٢٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٥١ ھەزار و ٢٥٧ حاڵەت کە لەو ژمارەیە چوار ھەزار و ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.