Ruslan Rehimov
13 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2022
كیێڤ – AA
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌ی كیێڤ، ئه‌ندره‌ی نه‌بیتۆڤ رایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه له ناوچه‌ی كیێڤ گیانیان له‌ده‌ست داوه ٧٢٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و زیاتر له ٢٠٠ مه‌ده‌نیی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن.
نه‌بیتۆڤ له هه‌ژماری تێلگرامی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆكراینا رایگه‌یاند له رۆژی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی رووسیاوه بۆ سه‌ر ئۆكراینا له ٢٤ی شوباته‌وه تاكوو ئێستا زیاتر له سێ هه‌زار دۆسیه كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی سه‌ربازانی رووسیا له ناوچه‌ی كیێڤ ئه‌نجامیان داون.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی له ناوچه‌ی كیێڤ به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه ده‌ستنیشان كراون ٧٢٠ی تێپه‌ڕاندووه و زیاتر له ٢٠٠ مه‌ده‌نیی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن.