Sarmand Hameed
28 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، فارس عیسا پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە چەند راوێژکار و بازرگانێک پێکهاتبوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەدانیشتنێکدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و تورکیا بەگشتیی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولادا کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەته سەر بارودۆخی ئێستای عێراق و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا رایگەیاندووە کە لە نزیکترین کاتدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.